مەحوی
دڵی سووتا بە حاڵی زاری تیفلی دڵم و چاری کرد سەری زوڵفی لە دەم نا، زەھری ماری پڕ بە زاری کرد بە سەر ڕوخساری زەرددا جۆگەلەی کێشاوە ئەشکی سوور بە یادی سەروی باڵایەک ئەوەندەم شین و زارێ کرد ھوجوومی ھیندوی خەت سەر فەرەنگستانی ڕوخساری بە حەشرێ بوو، وەکوو ئەو حەشرە «میقادۆ» بە «چار»ی کرد وتوویانە کە نان ئەو نانەیە ئەمڕۆ لە سەر خوانە چووە، چوو، پێ چووە، کەم عەقڵە ھەر کەس باسی پاری کرد قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد لە بۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی: وتمان کە ھەر کەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد بەیانێ ھاتە باغ ئەو ماھە، ئەم وا تێ گەیی ڕۆژە لە شەبنم، گوڵ بە دامەن گەوھەری ھێنا، نیساری کرد «ڕەحە» بەو شێتیە ئەلحەق قسێکی عاقڵانەی وت: منم عاقڵ لە بەرگی عارییە خۆمم کە عاری کرد دڵی بێ بارە، مایەی کارە، ھەر کەس کارووباری خۆی لە دنیادا، موەففەق بوو بە دڵ تەفویزی باری کرد جنوونی نەو زوھوورە مەحویا دێوانەگی مەنسوور کە دێوانەن ھەموو مائیل بە بەرد، ئەو مەیلی داری کردظ https://fb.watch/9UTAxENyP4/ https://fb.watch/9UTAxENyP4/
No comments yet